٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوێك لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەر بەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە كەوتنی شاری مووسڵ لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعشەوە لە حوزەیرانی 2014 زاینی، چەند پرسیارێكی ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە، پاش بینین و دیراسەتكردنی ناوەرۆكەكەی، لە بارەی پرسیارەكان و بەلاڕێدابردن و دووركەوتنەوە لە كرۆكی بابەتەكە و بنەماكانی، بە ڕای گشتی  ڕادەگەیەنین:

یەكەم:
زۆربەی پرسیارەكان مینڕێژكراون و گومانی زۆر و تۆمەتباركردنی ژێربەژێریان تێدایە كە زۆر لە هۆكارە ڕاستەقینەكانی كەوتنی مووسڵەوە دوورن، هیچ ڕاشكاوی و شەفافییەتێكیان تێدا نییە، بۆیە پێمان وانییە پێوەندیی بە ئێمەوە هەبێت و كاریشمان بەسەرییەوە نییە.
دووەم:
پێویست بوو ئەو پرسیارانە لەو كەسانە بكرێت كە ڕێگرییان كرد لە هاریكاریی لەگەڵ پێشمەرگە و، بگرە نەیانهێشت پێشمەرگە ڕووبەڕووی داعش ببێتەوە پێش گرتنی مووسڵ و دوای گرتنیشی، هەروەها ئاراستەی ئەو سەركردە سەربازییانە بكرێت كە لە مووسڵ هەڵاتن و مووسڵ و چەكەكانیان تەسلیمی داعش كرد.
سێیەم:
هەرچی بابەتی چۆنێتیی ئیدارەدانی شەڕ لە دژی داعش و وردەكاریی و لێكەوتەكانێتی لە هەرێمدا، ئەوە حەسرییەن تایبەتە بە دامودەزگاكانی هەرێم.


                                                    دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
                                                     11/6/2015

هەواڵی پەیوەندیدار