كوێتییه‌كان به سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رسامن

كوێت-KDP.info- ئه‌ندامانی ئه‌و شانده كوێتییه‌ی كه دوو ڕۆژ پێشتر له هه‌رێمی كوردستان بوون، سه‌رسامیی خۆیان به سه‌قامگیری و بوژانه‌وه و پێشكه‌وتنی هه‌رێم ده‌ربڕی؛ ئه‌وان و كۆنسووڵه‌كه‌یشیان كه نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان بۆ مێدیاكانی وڵاته‌كه‌یان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له ویستی كوێت بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه هه‌مه لایه‌نه‌كان.
كۆنسوولی كوێت له هه‌ولێر(عومه‌ر كندری) به ئاژانسی كونای كوێتی ڕاگه‌یاندووه، شانده‌كه‌یان كه دیداریان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌روویانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساز داوه، سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بووه و، سووربوونی خۆیشیان له سه‌ردانی دیكه و درێژه‌دان به هه‌ماهه‌هنگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها بواری كولتووری نیشان دا.
(كندری) هاوكات ویستی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران و دامه‌زراوه حكوومییه‌كانی پێوه‌ست به بواری وه‌به‌رهێنانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ‘ئه‌نبا’ی كوێتی(یووسف مه‌رزووق) سه‌رسامیی خۆی و شانده‌كه‌ی به‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی له بواره‌كانی گه‌شپێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌شارده‌وه و گوتی، به‌رپرسانی هه‌رێم جه‌ختیان له بره‌ودان به‌و بوژانه‌وه‌یه‌ی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه و لێییشی به‌ردوه‌ام ده‌بن و، دۆخی هه‌رێم بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی گه‌لێك له‌باره، به تایبه‌ت وڵاتانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی كه‌نداو.
ئه‌و له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ئاژانسی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵێنی داوه دیمه‌نه جوان و راسته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوێتییه‌كان نیشان بدات، كه مه‌به‌ست لێی هاندانی لایه‌نی حكوومه‌تییه تا ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌رێم درێژ بكات كه كۆی ئاواره و په‌نابه‌رانی له‌خۆ گرتووه.
هه‌رچی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ‘كوێت تایمز’ی كوێت(عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لیان)یشه نه‌یشارده‌وه كه، به‌ر له سه‌ردانكردنی هه‌رێمی كوردستان دیمه‌نه‌كه لای ئه‌وان ڕۆشن نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و ئه‌و شه‌ڕه‌وه بووه كه له ئارادایه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه به ته‌واوی بیری ئه‌وانی گۆڕی.
گوتیشی، شانده‌كه‌یان له‌و سه‌ردانه‌دا ته‌واو هه‌ستیان به ئارامی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، بوژانه‌وه و كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
پێرێ سێشه‌ممه، شاندێكی ڕۆژنامه‌وانانی وڵاتی كوێت كه پێكهاتبوون له: جێگری بهڕێوه‌به‌ر و سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی كونا، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌نبا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی كوێت، سه‌رنووسه‌ری كوێت تایمز، به یاوه‌ریی هه‌ردوو كۆنسووڵی به‌غدا و هه‌ولێر سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردساتن و گه‌وره‌به‌رپرسانی دیكه‌دا كۆ بوونه‌وه.
كونا- زریان زیاد




