ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه له هاوپه‌یمانان ده‌گرێ و، ده‌شڵێت ده‌بێ هه‌رچی زووه حكوومه‌ت پێك بهێنرێ

ئانكارا-KDP.info- سه‌رۆككۆماری توركیا(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) وڵاتانی ڕۆژاوایی به بۆردوومانی توركمان و عاره‌ب و، پشتیوانیی لایه‌نه كورده‌كان له سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌ی ڕۆژاواییه‌كان له لایه‌ن (ئه‌ردۆعانه)ه‌وه له كاتێكدایه كه، گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و هێزه كوردییه‌كان، له ته‌ل ئه‌بیه‌زی سه‌ر سنووری سووریا كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕه‌وه و، به هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه روویان له توركیا كردووه.
چونكه هێزه چه‌كداره‌كه‌ی پارتیی یه‌كێتیی دیموكرات-په‌یه‌ده- ناسراو به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش، پێوه‌ندی به پارتیی كرێكارانی كوردستان-په‌كه‌كه-وه هه‌یه، توركیا هیچ هه‌ست به ئارامی ناكات كاتێك یه‌په‌گه له سووریادا سه‌ركه‌وتنێك به ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رۆككۆماری توركیا هاوكات گومانی هه‌یه له ئه‌و ئاسمانه‌هێرشانه‌ی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات و دژ به داعش به‌رپا ده‌كرێن.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دای و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیه‌تی له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژارنه‌كانی وڵاتی به‌ڕێوه چووه، داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد هه‌رچی زووه كار بكه‌ن تا حكوومه‌تی نوێ پك بێنن و، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان وه‌لا بنێن و مێژوویش ڕه‌حم به ئه‌وانه ناكات بیه‌وێ توركیا له دۆخێكی ئاڵۆزدا بمێنێته‌وه.
ڕۆیته‌رز- زریان زیاد




