٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی كەمیی بەنزین چارە كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، قەیرانی كەمیی بەنزین چارە كراوە، چونكە ئەمڕۆ بەنزین لە توركیاوە دەگاتە دهۆك و لە هەولێریش ئەو کێشەیە نەماوە.

(بەیار دۆسكی) ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرەتا کێشەی بەنزین لە سنووری پارێزگای دهۆك دروست بوو و ئەمەیش بە هۆی هەڵبژاردنەكانی توركیا و نوێنەكردنەوەی گرێبەستی گواستنەوەی بەنزین بوو، دواتر هاووڵاتیان لە هەولێریش بە لێشاو ڕوویان لە بەنزینخانەكان كرد و ئەو کێشەیە دروست بوو، بەڵام ئێمە پەیوەندیمان بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە كرد و باسیان لەوە كرد كە کێشەکە چارە بووە".
(دۆسكی) گوتیشی: "ئەمڕۆ بەنزین لە توركیاوە دەگاتە پارێزگای دهۆك و لە هەولێریش بەنزینی یەدەگ هەیە و هیچ كێشەی كەمیی بەنزین نییە، چونكە لە بەنزینخانەكان بەنزین دەست دەكەوێت بە بێ ئەوەی هیچ كێشەیەك هەبێت".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار