یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به كرێدان ئاماده دەکرێت

هەولێر-KDP.info-سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له پەرله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ی كه زیانی ده‌بوو بۆ كرێنشینان له هه‌رێمی كوردستان دوایان كرد بۆ ماوه‌ی ساڵێك ڕابگیرێت و یاسایه‌كی تریشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌ڕله‌مانی كوردستان (ڤالا فه‌رید ئیبراهیم) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له لیژنه‌كه‌مان بڕیارمان دا به درێژكردنه‌وه‌ی كارپێ‌نه‌كردنی یاسای ژماره 9 ی ساڵی 2008 بۆ ماوه‌ی ساڵێك و، بڕیاری 220 كه له سلێمانی هه‌بوو ئه‌وه‌شمان هەڵوه‌شانده‌وه كه تایبه‌ت بوو به‌و بابه‌ته.
(ڤالا فه‌رید) گوتیشی: "بڕیارمان داوه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه ئه‌و یاسایه‌ی تایبه‌ته به كرێدان هه‌موار بكه‌ینه‌وه به شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی كرێنشینانی له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ك و، ڕه‌زامه‌ندیی خاوه‌ن مڵكیش؛ بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك لیژنه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین كار به یاسای ژماره 9ـی ساڵی 2008 بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر بخرایه‌تە كار، له به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن مڵكدا ده‌بوو و، كرێچی زەرەری دەکرد."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌ڕله‌مانی كوردستان گوتیشی، یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به كرێدان واتا یاسای به‌كرێدان ئاماده ده‌كه‌ین.
نه‌شوان به‌رزنجی




