سوپاسالاری پێشمەرگە: دەبێ ئەو چەکانەی بۆ سوپای عێراق دێ، پشکی پێشمەرگەی لێ بدرێت

هەولێر-KDP.info-سوپاسالاری پێشمەرگە فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) رایدەگەیەنیت، ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ سوپاى عێراق رەوانە دەکرێت پشكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى لێ بدرێت.
فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و چه‌كانه‌ى دێن بۆ سوپاى عێراق ده‌بێت پشكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى تێدابێت چونكه هێزى پێشمه‌رگه‌ى وكردستان به‌شێك له مه‌نزومیه‌ى به‌رگرى عێراق و له‌هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه به‌درێژایى 1500 كیلۆمه‌تر به‌رانبه‌ر به داعش شه‌ڕ ده‌كات ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نه‌بووایه داعش شوێنى مه‌ترسىیدارى ده‌كه‌وته ده‌ست كه ده‌بووه مه‌ترسى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ؛ تا ئێستا ئه‌و چه‌كانه به‌غدا داویه‌تى به پێشمه‌رگه شیاوى باسكردن نه‌بوون له كاتێكدا ده‌بوو به‌پێى پشك هێزى پێشمه‌رگه له %17ـى ئه‌و چه‌كانه‌ى پێ بدرایه كه ده‌درێته سوپاى عێراق؛ بۆیه ئه‌وه‌ى كراوه لێى ڕ‌ازى نین و له به‌رانبه‌ر خه‌باتى پێشمه‌رگه زۆر كه‌مه ".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "پێشمه‌رگه بۆ داهاتوو پێویستى به چه‌كى قورس هه‌یه، چونكه قۆناغى داهاتوو سه‌خت ده‌بێت."
كارزان هه‌ورامى




