ئومێد خۆشناو: ئه‌و زه‌مینه‌سازییه‌ى كه لایەنه‌كان په‌رۆشین گۆڕان ئاڵۆزترى ده‌كات

هەولێر -KDP.info-سەرۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌ى كردیان به ورووژاندنى بابەتێک له میدیادا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و هیچ خزمه‌تێكیش به‌و پرۆسه‌یە ناكات كه پێویستى به به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى گشت لایه‌نه‌كان هه‌یه.
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانن ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ى كه نزیك ده‌بینه‌وه له واده‌ی كۆتایىهاتنى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌و گفتوگۆیه‌داین تا بزانین به چ شێوازێك ئه‌و بۆشاییه یاساییه دروست نه‌بێت و وه‌كو په‌رله‌مان ئه‌ركى خۆمان جێبەجێ بکەین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا تایبه‌ت به پرسى ده‌ستوورى كوردستان لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه و به خۆشحاڵییه‌وه كاره‌كانى لیژنه‌كه به باشى ده‌ڕوات، بەڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ تاك لایه‌نه فراكسیۆنى گۆڕان له چوارچێوه‌ى پێشكه‌شكردنى بابه‌تێك و ورووژاندنى له میدیاكانیانه‌وه كه تاك لایه‌نه ده‌ستیان پێ كردووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ى له‌لاى ئێمه دروست كردووه كه پێمان وایه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر دەکا نه‌ك چاره‌سه‌ر، چونكه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌موو لایه‌كمان هه‌یه ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسه كه ئه‌و بابه‌ته پێویستى به‌سازان و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و به‌رپرسانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت كردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه یاسایه دروست نه‌بێت، ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له گفتوگۆ و دیارىكردنى چوارچێوه‌یه‌كداین تا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماده بكه‌ین و سه‌ركردایەتیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانیش زۆر به‌گرنگییه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسه له هه‌ڵگرتنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌دایه كه چۆن بتوانین هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌ینه سیغه‌یه‌ك تا ئه‌و بۆشاییه یاسایه دروست نه‌بێت.
(خۆشناو) گوتیشى: "به داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌ى كردیان به ورووژاندنى ئه‌و بابه‌ته له میدیا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و هیچ خزمه‌تێكیش به‌و پرۆسه‌یا ناكات كه پێویستى به به‌رپرسیاریه‌تى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى گشت لایه‌نه‌كان هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره‌مان له لا دروست ده‌كات كه پێمان وایه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و ئه‌و گفتوگۆكانه‌ى كه هه‌ن و ئه‌و زه‌مینه‌سازییه‌ى كه هه‌موو لایه‌كمان په‌رۆشین بۆى ده‌باته چوارچێوه‌یه‌كى دیكه.




