مەترسی لەسەر بەغدا هەیە

بەغدا-KDP.info-به‌غدا ئاساییشی لێ بڕاوە؛ ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش هۆشدارى ده‌دات لەوەی وەزعەکە شڕتریش ببێت.
دره‌نگانى دوێنێشه‌و و ئەم ئێوارەیش (10/6/2015) له شارى به‌غدادا چەند خۆكوژێک خۆیانیان تەقاندووەتەوە؛ 7 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراویشیان گرتووە له شارى به‌غدادا. ئاژانسى "موازین" ئاماژه به‌وه ده‌كات (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق گۆڕانكارى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرییشدا ده‌كات چونكه ئاگادار كراوه‌ته‌وه له مه‌ترسیی ڕه‌وشى ئه‌منىی شارى به‌غدا، مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌غدا واته له‌ده‌ستدانى ته‌واوى عێراق؛ چونكه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و باڵیۆزى وڵات له‌وێدانە. (موحسین سه‌عدون) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپەڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "مه‌ترسىی له‌سه‌ر به‌غدا زۆره بۆیه ده‌بێت دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان به وردى كار بكه‌ن؛ له هه‌مان كاتدا گوێمان لێ بووه كه گۆڕانكارى له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا ده‌كرێت، ئه‌مه پرسیارى زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ده‌بێت سه‌رۆکوه‌زیران وه‌ڵامیان بداته‌وه، چۆن ئه‌منیه‌تى عێراق ئه‌وه‌نده لاوازه پایته‌خت به‌و شێوه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه! ئێمه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌گه‌ر زانیمان ئه‌و مه‌ترسیه به‌رده‌وام ده‌بێت لایه‌نى په‌یوه‌ندىدار بانگهێشتى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیران ئەمڕۆ له‌باره‌ى دۆخەکە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆى عێراقدا کۆ بووەتەوە.
كارزان هه‌ورامى




