سامانه سروشتییه‌كان به‌رنامه‌ى فراوانكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى داناوه

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان باس له توانای هەناردەی زیاتری نەوتی هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و پێى وایه ڕێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان زۆر زیادى كردووه و پێشبینیی بەرهەمهێنانی (پاشكۆ)ى سوته‌مه‌نى دیكه‌ش ده‌كرێت.
(دڵشاد شه‌عبان) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لێژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، توانای هەناردەی نه‌وتی هه‌رێم زیادى كردووه؛ به‌شێكى زۆرى كۆمپانیاكانى ده‌ره‌وه ئاماده‌ن نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان بكڕن به جۆرێك ئه‌گه‌ر هات و هه‌رێمى كوردستان بڕیارى خۆى بدات ئابوورى سه‌ربه‌خۆ په‌یڕه‌و بكات، ڕێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه؛ دیارە ئێستاکە هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه 550هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه بكات، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه دووقات به‌رز ببێته‌وه و هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كاته ده‌ست كراوه‌ده‌بێت بۆ هه‌نارده كردنى نه‌وت.
دڵشاد شەعبان دەیشڵێت، : "ئێستا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان به‌رنامه‌ى تایبه‌تى داناوه بۆ فراوانكردنى بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه و پێشبینى ده‌كرێت له ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌و پێشكه‌وتنه ڕووبدات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت كار بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى و پاشكۆى دیكه‌ى سوته‌مه‌نى وه‌ك گاز و ڕۆن و نه‌وتى سپى كه ئه‌مه‌ش ئابوورىی هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر ده‌كات".
كارزان هه‌ورامى




