سه‌لاح ده‌لۆ: هه‌رجۆره دابه‌شكردنێكى كه‌ركووك ڕه‌ت دەکەینەوە

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كه‌ركووك-گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، ده‌بێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شاره‌كه ئه‌وه بزانن كه كه‌ركووك شارى هه‌موومانه و پێشمه‌رگه‌یش پارێزگاریی لێ ده‌كات و له دواى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه پارێزگاریی لێ ده‌كات ده‌ستى تیرۆرى لێ بڕاوه.
(سه‌لاح ده‌لۆ) به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كه‌ركووك گه‌رمیان بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیموركاتى كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رجۆره دابه‌شكردنێكى كه‌ركووك ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه كه‌ركووك خاكى كوردستانه و شۆڕشى ئه‌یلوول گه‌وره‌ترین قوربانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك داوه ئێستایش درێژكراوه‌ى ئه‌و داوایه پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ئیداره‌ى كوردى و پێشمه‌رگه پارێزگارى له شاره‌كه بكه‌ن.
(دەلۆ) دەیشڵێت، "ده‌بێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كه‌ركووك ئه‌وه بزانن كه شارى كه‌ركووك له‌ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه پارێزراو ده‌بێت و گیان و ماڵى پێكهاته‌كان ده‌پارێزرێت و وه‌ك برا پێكه‌وه له شاره‌كه‌دا ده‌بین".
له‌باره‌ى گله‌ىیەکەی هه‌ندێك لایه‌نى توركمان و عه‌ره‌بیشەوە گوتی کە: "ئه‌و قسانه‌ى له‌باره‌ى شاره‌كه‌وه ده‌كرێت و، هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌ك بكات به ناوى توركمانه‌كانه‌وه یان عه‌ره‌به‌كانه‌وه، ئه‌وه قسه‌ى خۆیه‌تى؛ قسه‌ى توركمان و عه‌ره‌ب، ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه بیكات نه‌ك ئه‌وان".
كارزان هه‌ورامى




