٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاکەپە هێڵە سوورەکانی ئاشکرا کردن.. دەستبەرداری پڕۆسەی ئاشتی و، ڕاماڵینی گولەنییەکان نابێ

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە ئاکەپەوە ئاشکرای کرد، ئاکەپە ئامادەیە لەگەڵ هەر لایەنێکدا حکوومەت پێک بێنێ، بەڵام دەستبەرداری سێ شت نابێ کە ئەوانیش، بەئاکامگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی، ڕاماڵینی گولەنییەکان و بە هێڵی سوور بینی پۆستەکەی (ئەردۆغان)ـن.

دوێنێ سێشەممە و پاش دەستلەکێشانەوەی (ئەحمەد داوودئۆغڵو)، تورکیا بە فەرمی چووە سەردەمی بۆشایی حکوومەتییەوە، ئەمەیش وەک ئامادەسازیێک بۆ ڕاسپاردنی بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کە چاوەڕوان ناکرێ وا بە ئاسانی پێک بهێنرێ؛ چونکە دوو حیزبی سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکەی پێشوو ڕەتیان کردووەتەوە لەگەڵ پارتی دادوگشەپێداندا هاوپەیمانەتی پێک بێنن، کە دەنگە زۆرینە ڕەهاکەی هەڵبژارندەکانی پێشووتری لە دەست داوە.


سەرچاوەی نزیک لە (داوودئۆغڵو) دەڵێن، ئەو (داوودئۆغڵو) ئامادەیە هەر هاوپەیمانەتیێک پێک بێنێ، بەمەرجێک دەستبەرداری بنەما نەگۆڕەکان نابێ.
بە گوتەی سەرچاوەکە، بنەما نەگۆڕەکانیش، بەردەوامبوونە لە ڕاماڵینی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە شوێنکەوتووانی بانگوازە ئیسلامییەکە(فەتحوڵڵا گولەن).
دووەم مەرجیش کە وەک بنەمای نەگۆڕ خستییە ڕوو ئەوەیە کە، لە درێژەدان بە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد بەردەوام دەبێ.

سەرچاوەکەی دادوگەشپێدان گوتیی، سێیەم خاڵیش بە ئەندازەی هێڵی سوورە بە لایانەوە ئەویش، گفتوگۆیە لەسەر پێگەی سەرۆکی کۆمار(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان).


شەرقولئەوسەت- زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار