٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

208 كوردی شەبەك لە ژێر چنگی داعشدان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ– KDP.info- سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی شەبەك (سالم جومعە) دەڵێت، تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری كوردانی شەبەك بێسەروشوێنن و بە رێژەی 3%ـیش نەیانتوانیوە رزگاریان بێت و بە ناچاری لە ناوچەكانیان ماون. 

(سالم جومعە شەبەك) نوێنەری كۆتایی شەبەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی شەبەك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ هێرشی تیرۆریستانی داعش و گرتنی شاری مووسڵ، 208 كەس لە كوردانی شەبەك لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعشدان و چارەنووسیان نادیارە، بەپێی ئامارێكیش سەرەتا 159 كەس بوون، بەڵام دوای كۆكردنەوەی زانیاری، ئەو رێژەیە ئێستا بۆ 208 كەس بەرز بووەتەوە".
سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی شەبەك ئەوەیشی خستە ڕوو: "شەبەك لە گوندەكان و ناوچەكە نەماون تەنیا 3% نەبێت كە نەیانتوانیوە خۆیان رزگار بكەن، هەرچەندە ئەوانیش هەوڵی خۆیان دەدەن بگەنە ناو هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەستەمە و تیرۆریستانی داعش ئابڵووقەیان داون".
(سالم شەبەك ) دەشڵێت: "كوردانی شەبەك ئەوانی روویان لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق كردبوو، زۆربەیان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و تا پازدە رۆژی تریش شەبەك لە باشوور نامێنێت و دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم، قسەیشمان لەبارەیانەوە كردووە كە ئەوانە كوردن و خۆیان بە كورد دەزانن، هەروەها زۆر سوپاسی (سەرۆك بارزانی) دەكەین كە ڕایگەیاند، پێویستە كوردانی شەبەك بگەڕێنەوە و مافی شەبەكیش وەكو كوردی ئاكرێ و هەولێر و دهۆك و گشت كوردێكە لە هەرێمی كوردستان".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار