كێشەی كەمیی بەنزین لە دهۆك چارە دەكرێت

دهۆك-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی سووتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بەنزین لە وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزیندا بۆ نیوە كەم بووەتەوە، بەڵام لە دوو رۆژی داهاتوودا وەك خۆی لێ دێتەوە.
بڕیاردەری لیژنەی سووتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك (شیمال عادل میرۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كەمیی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری دهۆك، بۆ گرێبەستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیاكان دەگەڕێتەوە، لە ئێستایشدا نیوەی پشكی وێستگەكانی بەنزین دابەش دەكرێت كە پێشتر رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بوو، بەڵام ئێستا بە شێوەیەكی كاتی 500 هەزار لیترە".
(شیمال) ڕاشیگەیاند: "لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا بڕیارە دەستبەكار ببنەوە و بەشەبەنزینی پارێزگای دهۆك بە تەواوی بگات، بەمەیش گرفتی كەمیی بەنزین چارە دەكرێت و هیچ شتێكیش بە ناوی قەیرانەوە بوونی نییە".
نەشوان بەرزنجی




