٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا 71 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە..زیاتر لە 285 هەزار تۆن وەردەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- لە ماوەی 11 ڕۆژی ڕابردوودا سایلۆكانی دهۆك 71 هەزار و 200 تۆن گەنمیان وەرگرتووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنم و جۆیش لە پارێزگای دهۆك دەڵێت: "ئەمساڵ گەنمی سنووری پارێزگای دهۆك زۆر باشە و قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەردەرگای سایلۆیەكان هەیە، چاوەڕوانیش دەكرێت زیاتر لە 285 هەزار تۆن گەنم وەربگرین".

(نازم محەممەد) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان  گوتی: "لە 28ـی  مانگی پێنجەوە دەستمان بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كردووە و تا ئێستا 71 هەزار و 200 تۆنمان وەرگرتووە، قەرەباڵغییەكی زۆریش لە بەردەرگای سایلۆیەكان هەیە و، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ زیاتر لە 285 هەزار تۆن گەنم وەربگرین".

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك ڕوونیشی كردەوە، لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا گەنم و جۆی جووتیارانی دهۆك بەو شێوەیە نەبووە، بە ڕێژەیەكی زۆر باش دانەوێڵەی وەرگیراو پلە یەكە و ئەوەی دیكەیش پلە دووە، زۆر بە كەمی پلە سێی تێدایە، تا ئێستا لە سایلۆی فەیدیێ 26 هەزار تۆن، سایلۆی شێخان 22 هەزار و 700 تۆن، سایلۆی زاخۆ  7 هەزار و 300 تۆن و بنگەی ڕووڤیا 15 هەزار و 200 تۆن وەرگیراوە كە، كۆی گشتی دەكاتە 71 هەزار و 200  تۆن گەنم.

ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێك گەنمی پلە یەك 792 هەزار دینار و گەنمی پلە دوو 682 هەزار دینار و پلە سێیش 572 هەزار دینارە.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار