له میحوه‌رى باشیك پیلانێكى داعش پووچه‌ڵ كرایه‌وه

باشیكـKDP.infoـ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له میحوه‌رى باشیك رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى ئه‌و میحوه‌ره هێڕشێكى تیرۆریستانى داعشیان تێك‌شكاند.
موقودده‌م غازی سه‌ركرده له هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانی راگه‌یاند، سه‌عات 7،30 ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، تیرۆریستانى داعش به ئۆتۆمبێل كه له گوندى پیرحه‌لانه‌وه هاتبوون ویستیان خۆیان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له نێوان گوندى ئیسقۆفك و شیخ عه‌لى نزیك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌ر زوو لێیان هاتنه ده‌ست و بۆردوومانیان كردن و ناچاریان به پاشه‌كشه‌یان كردن، به‌ڵام چونكه كه شه‌و بوو تاریك بوو، هێشتا زیانه‌كانیان نه‌زانراوه.




