بەپەلە..سێ مۆڵگەی سەرەکی داعش لە شنگال وێران کران

شنگال-KDP.info-کەمێک پێش ئێستا رائید (بەدرخان زێباری) لە شنگالەوە هەواڵی پێداین کە فڕۆکە ٣ مۆڵگەی سەرەکی داعشانی لە شنگال وێران کرد و ئەوەی زانراویش بێ ١٠ تیرۆریست کوژراون.
ڕائید (بەدرخان زێباری) یەکێک لە فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، بەگوێرەی زانیاریە وردەکانی هێزی پێشمەرگە، سێ مۆڵگەی داعشانی لە گەڕەکی حەیل نەسری نێو شنگال بەچڕی بۆردومان کرد و وێرانی کردن.
لەبارەی کوژرانی ئەو داعشانەی لەنێو ئەو سێ مۆڵگەیەدا بوون، (بەدرخان زێباری) دەڵێت، ئەوەی تا ئێستا زانراوە ١٠ تیرۆریست کوژراون.
هەژار مەموزینی




