٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی: ئەم هاوكارییانە بەشی ئەو هەموو ئاوارەیە ناکا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئێمە ئاوارەییمان بینیوە ولە ئازاری ئاوارەكان دەگەین، ئەمەش پاڵپێوەنەرێكە بۆ ئێمە كە ڕێگا لە ئاوارەكان نەگرین سەرەڕای قورسیی ڕێكارەكان بۆ پێشوازیكردنیان، ئاماژەیشی بە پشتگیری و هاوكاری زۆربەی وڵاتانی جیهان كرد بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو كێشەیە و گوتی: "بەڵام ئەم هاوكارییانە بەشی ئەو هەموو ئاوارەیە ناکا.

ئەمڕۆ سێشەممە 9/6/2015 (د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینگە تایبەتەکەی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازی لە دۆستی كورد بێرنار فونگرۆمبێرگ ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی نورپ ڕاین وێست ڤاڵن لە ئەڵمانیا كرد، كە بە یاەوری ئەلیزابێت كلیستڵ لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران UNHCR و دێڤید لڤین لە ڕێكخراوی پەنابەران لە ئەڵمانیا، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كردبوو.
لە سەرەتای دانیشتنێكدا سەرۆكی شاندەكە ئامانجی سەردانەكەیان خستە ڕوو كە بریتییە لە یارماتیدانی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و، گفتوگۆ لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان و، لەم بارەیەوە چەند میكانیزمێكیان خستە ڕوو لەمەڕ یارمەتیدانی ئاوارەكان و، دابینكردنی پێداویستییەکانیان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانی شاندەكە دەربڕی و هەوڵەكانیان بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان بە كارێكی زۆر گرنگی مرۆیی زانی و ئاماژەی بەو بارە قۆرسە كرد كە لەسەر شانی هەرێمی كوردستانە لە پێشوازی لەو هەموو ئاوارەیە و گوتی: ئێمە ئاوارەییمان بینیوە ولە ئازاری ئاوارەكان دەگەین، ئەمەش پاڵپێوەنەرێكە بۆ ئێمە كە ڕێگا لە ئاوارەكان نەگرین سەرەڕای قورسیی ڕێكارەكان بۆ پێشوازیكردنیان، ئاماژەیشی بە پشتگیری و هاوكاری زۆربەی وڵاتانی جیهان كرد بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو كێشەیە و گوتی: "بەڵام ئەم هاوكارییانە بەشی ئەو هەموو ئاوارەیە ناکا."
(ئێمینكی) دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ دابینكردنی حەوانگە و خۆراك بۆ ئاوارەكان و، پێشبینیشی كرد ژمارەیان زیاد بكات لە سایەی ئەم هەلومەرجەی نالەبارە سیاسییەی عێراق شێوەیەیەكی گشتی، ئەمەش فاكتەرێكە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكارییەکی زیاتر بێت.
شاندەكەیش سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان كرد بەرامبەر بۆچوونەكانی و، دەربڕینی ئامادەیی خۆی بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ كارەكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار