داعش، دوو مۆڵگه‌ى لێ خاپوور كرا

ڕۆژئاواى دیجلە -KDP.info- به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایده‌گه‌ینێت له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله، دوو مۆلگه‌ی تیرۆرستانى داعش خاپوور كرا ن و چەند تیرۆریستێکی داعش‌یش کوژران.
عه‌قید (دڵشاد مه‌ولوود) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ـی حوزه‌یران سەعات 6:30 خوله‌كى ئێواره دوو مۆڵگه‌ى تیرۆرستانى داعش له گوندى (ئاشق) به‌رامبه‌ر دوڕیانەکەى كه‌سكێ له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله كرانه ئامانج و هەردووکیان به سه‌ر تیرۆریستان‌دا خاپوور كرد و، شه‌ش تیرۆرستى داعشیان کوشت."
عه‌قید (دڵشاد مه‌ولوود) گوتیشى: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بە گوێرەی زانیاریی وردى هه‌واڵگرى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌نجام درا و خۆشبه‌ختانه ئامانجه‌كه‌ى خۆیان زۆر سه‌ركه‌وتووانه پێكاوه."
نه‌شوان به‌رزنجى




