سه‌عید پشده‌رى: نێچیرڤان بارزانى جۆش‌وخرۆشێكى تایبه‌تى به‌خشیە ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى

سلێمانى-KDP.info-به‌رپرسى لقى 4ـى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌كات لە پریاسکە (پاكێج)ـێكدا چه‌ندین داواكارییان داوه‌ته جێگرى سه‌رۆكى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان و بڕیاره سه‌رجه‌م داواكان كاریان له‌سه‌ر بكرێت. دەیشڵێت هاتنی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ سلێمانی جۆش‌وخرۆشێکی تایبەتی بەخشیە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی.
له‌باره‌ى سه‌ردانەکەى (نێچیرڤان بارزانى) جێگرى سه‌رۆكى پارتى بۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تىی پارتى له سلێمانى، (سه‌عید پشده‌رى) به‌رپرسى لقى 4ـی پارتى بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "دواى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى پارتى وه‌ك كادیر و ئه‌ندامانى پارتى لە پاكێجێكدا داواكانمان خسته به‌رده‌م (نێچیرڤان بارزانى) و دڵخۆشین به‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و داواكاریانه كاریان له‌سه‌ر بكرێت؛ (نێچیرڤان بارزانى) به‌و سه‌ردانه دووباره متمانه‌ى به‌خشیه‌وه به كادیران و له نزیكه‌وه گوێمان له گرفت و داواكارییەکانی یه‌كتر گرت. ئه‌وه‌ى زۆرى به لامانەوە گرینگ بوو ئه‌وه‌یە كه سه‌ركردایه‌تیی پارتى ڕێز و حورمه‌تى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كادیرانه‌ى پارتى هه‌بووه كه پێشمه‌رگه‌ئاسا كارى حزبییان كردووه و به‌رده‌وام بوون له فراوانكردنى ڕێكخستنه‌كانى پارتى، هه‌روه‌ها دڵنیایى دایه كادیرانى پارتى به‌وه‌ى لەو داواكارى و داخوازیانەدا پشتیان دەگرن."
گوتیشى: "سه‌ردانى (نێچیرڤان بارزانى) جۆش‌وخرۆشێكى تایبه‌تى به‌خشیه ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنماییانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه باس كراوه ئێمه‌ش ده‌یگه‌ینینە ئه‌ندامان و ڕێكخستنه‌كانى خۆمان".
كارزان هه‌ورامى




