سبه‌ى سه‌رۆكکۆمارى عێراق دێتە هەرێم

بەغدا-KDP.info- گوته‌بێژى فه‌رمیى سه‌رۆکكۆمارى عێراق ڕایگەیاند کە، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆکكۆمارى عێراق بۆ هه‌رێم سه‌ردانێكى ئاسایى ده‌بێت و هیچ نامه‌یه‌كى فه‌رمیى پێ نییه.
(خالد شوانى) گوته‌بێژى فه‌رمیى سه‌رۆكکۆمارى عێراق به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه) سه‌رۆکكۆمارى عێراق بە سه‌ردانێکی ئاسایی بێتە هه‌رێمى كوردستان؛ دەچێتە سه‌ردانى (مام جه‌لال)ـیش. سەرلەبەیانییەکەی ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندىی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا كۆ دەبێتەوە. ئێواره‌کەیشی له‌گه‌ڵ جه‌نابى (سه‌رۆكى هه‌رێم)ـدا كۆ دەبنەوە، له‌و سه‌ردانەدا چاوى به كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمیش ده‌كه‌وێت."
(شوانى) ڕایشیگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كاندا ڕه‌وشى سیاسى بەغدا و، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدایش تاوتوێ دەکەن."
(شوانی) دەیشڵێت، ئه‌وه‌ى هەندێ داموده‌زگا بڵاویان کردووەتەوە گوایە په‌یامێكى فه‌رمیى (عه‌بادى)ـی پێ بێ بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كوردستان، هیچ وا نییه و، هیچ نامه‌یه‌كى فه‌رمیى پێ نییه و سەردانێکی ئاساییه.
نه‌شوان به‌رزنجى




