٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەرمیان..لەو پێنج مانگەدا 23 كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان سپاردووە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info-بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لەو ماوەی پێنج مانگەی ئەمساڵدا، 23 کەس لە گەرمیان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و 240 كەسی دیكەش بریندار بوونە.

نەقیب (كارزان مەجید) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی ئامارەكانی پێنج مانگی رابردووی ئەمساڵی 2015 لە سنووری گەرمیان 144 ڕووداوی هاتوچۆ قەوماوە و، بە هۆیەوە 16 پیاو و ٧ ئافرەت و كچ ئەمری خوایان کردووە؛ بێجگە لەوە240 كەسیش بریندار بوونە كە برینی هەندێكیان سەخت بووە. جگە لە کوشتە و بریندار، زەرەری زۆریشی لە خەڵکەکە داوە.
ڕوونیشی كردەوە، لەو ڕووداوانەدا 244 ئۆتۆمبیل زیانیان پێ کەوتووە؛ خەتای شۆفێران خۆیان بە لایەک، خراپیی ڕێگاوبانەکانیش بە لایەک؛ هەندێ لە خەتاکەیش هی ئەوەیە جادەكانی گەرمیان بەرگەی ئەو هەموو هاتوچۆیە ناگرن؛ ئەوەندە ئاوارەیشی تێ ڕژاوە، جادە بەرەج ئەو هەموو خەڵکە ناگرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند: "داهاتی پێنج مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان 542ملیۆن‌و587هەزار دینار بووە؛ هەڵبەت ئەو بڕە داهاتە لە غەرامەكانی كامێراكانی چاودێری هاتوچۆ و تابلۆكانەوە نەبووە، ئاخر ئەو غەرامانە ڕاستەوخۆ دەچنە سەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان."
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار