٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەمپی ئاوارەكانی خانەقین ئاگری تێ چوو

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- کەمپی ئاوارەكان لە شارۆچكەی خانەقین ئاگری تێ چوو؛ نزیكەی 10 كەس كەوتوونەتە نەخۆشخانە، سەرچاوەیەكیش دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئاگرەكە بە هۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

عەقید (هیشام ئیسماعیل) بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خانەقین لە كەمپی "عالیاوا" ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 20 چادری خێزانە ئاوارەكان سووتا، بەڵام زوو لە لایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا".
عەقید (هیشام) گوتیشی: "لەو ئاگرەكەدا بە هۆی سووتاوی و دووكەڵەوە زیاتر لە 10 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون؛ برینەكەیان سووكە و لە ژێر چاودێریی پزیشكدان."
كەمپی ئاوارەكانی خانەقین چەند جارێكی تریش ئاگری تێ چووە و، تەنانەت چەند کەسێکیش بە سووتان مردوونە."
کاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار