ماجید شنگالی: کەس ئەوەندەی سه‌رۆك بارزانی به هانای ئاواره‌كانەوە نەچووە

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێژنه‌ى كۆچ‌وكۆچبه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كات (سه‌رۆك بارزانى) هه‌وڵى زۆرى داوه تا كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بهێنێته سه‌رخه‌ت و هاوكاریی ئاواره‌كان بكات، له‌و ڕوویه‌یشه‌وه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ست هاتووه.
(د. ماجید شنگالى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هاتنى ئه‌و هه‌موو شانده گه‌ورانه‌ى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشانه‌ى به‌هێزبوونى دیپلۆماسیه‌تى كورده به تایبه‌تى هه‌وڵه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ بۆ پشتگیرى گه‌لى كورد له ئاستى وڵاتانى ده‌ره‌وه گوتى: "(بارزانى) پشتیوانییەکی زۆرى دۆسیه‌ى ئاواره‌كان ده‌كات؛ به‌و مه‌به‌سته گه‌وره‌ترین هه‌وڵى داوه گرفته‌كانیان بگه‌یێنێتە ئاستى باڵا ئێستایش سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مرۆییه‌كان ئاماده‌یییان ده‌ربڕیوه پشتگیرى له ئاواره‌كان بكه‌ن، به‌ڵام گرفت ئه‌وه‌یه كه خەڵکێکی یەکجار زۆر ئاواره بوونە؛ هیچ وڵاتێکیش ئەوەندەی هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ی بۆ نەهاتووە؛ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكى نێوده‌وڵه‌تى و به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵەتییه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان كردووه".
كارزان هه‌ورامى




