٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئۆردووگای زێوە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، لە كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدانی دەكۆڵێتەوەو هەوڵ دەدات بۆردوومانی زێوە بە جینۆساید بناسرێت.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، 9/6/1985 ڕژێمی بەعسی رووخاو بە هەشت فڕۆكە هێرشی كردە سەر ئۆردووگای زێوە لە وڵاتی ئێران، كە هاووڵاتیانی ئەو ئۆردووگایە خەڵكی باشووری كوردستان بوون، لە ئەنجامیشدا 150 هاووڵاتی شەهید بوون و 373 كەسیش بریندار بوون، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆرانیش دەڵێت، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو كارەساتە بە جینۆساید بناسرێت.
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە هۆی قەیرانی دارایی و ئەو شەڕە داسەپاوەی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە، نەمانتوانی ئەمساڵ یادی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە بكەینەوە، بەڵام بڕیارمان داوە ئەمجارە لەجیاتی ئەوەی كەسوكاری شەهیدان بهێنینە هۆڵەكان، ئێمە سەردانیان بكەین و لە كێشە و گرفتەكانیان بكۆڵینەوە بۆ ئەوەی بە سەرووی خۆمانی بگەیەنین".
(ئەشقی) ئاماژەیشی دا: "داوامان كردووە هەرچی زووە ئەو كارەساتە وەك كارەساتەكانی دیكە بە جینۆساید بناسرێت، چونكە هیچی كەمتر نییە لەو كارەساتانەی كە بەسەر گەلی كورددا هاتوون".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار