٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كێشەی بەنزین لە سۆران چارە كرا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- لە سۆران بۆ ماوەی دوو رۆژە كێشەی بەنزین سەری هەڵداوە و شوفێران بۆ دەستكەوتنی بڕێك بەنزین بۆ ماوەیەكی زۆر لە نۆرە دەمێننەوە، قایمقامی سۆرانیش دەڵێت، كێشەكە ئەمڕۆ كۆتایی پێ هاتووە و دابەشكردنی بەنزین لە بەنزینخانەكان ئاسایی بووەتەوە.

(كرمانج عێززەت) قایمقامی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە هۆی هەڵبژاردن لە توركیادا سنوورەكان داخرابوون، بۆیە كێشەی بەنزین سەری هەڵدابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو كێشەیە نەماوە و لە بەنزینخانەكان بەنزین هەیە و شوفێران زۆر بە ئاسانی بەنزینیان دەست دەكەوێت".
رابین شێروانی   

هەواڵی پەیوەندیدار