روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی فازڵ میرانییەوە

لە ماڵپەری هەناسە (HaNaSa) هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، قسەی لەگەڵ (كاوە) ناوێك كردووە سەبارەت بە پەردەپۆشیی مەسەلەیەك و بڕێك پارەیشی تەرخان كردووە بۆ رازیكردنی قوربانییەكەی كێشەكە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و لە ڕاستییەوە دوورە، لە ڕاستیدا خاتوونێك لە پەرلەمانی كوردستان كە سەر بە لیستی ئێمەیش نییە، ئەم هەواڵەی پێ راگەیاندین، بەڵام نە لە دوور و نە لە نزیك كاك (فازڵ میرانی) پەیوەندی بەم كێشەیەوە نییە، لەوانەیە بۆ مەبەستی سیاسی و ناوزڕاندنی بەڕێزیان ناوی تێكەڵ بەو كێشەیە كرابێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی (فازڵ میرانی)
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان




