٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵۆ نەجات: تۆڕی ئاساییش لە كەركووك فراوانتر دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك ئاماژە بە كەمبوونەوەی كردە تیرۆریستییەكان لە شارەكەدا دەكات و، ئەوەیش دەخاتە ڕوو كە پێشمەرگە ئەمنییەتی كەركووكی پاراستووە.

لیوا (هەڵۆ نەجان) بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو پلانە ئەمنییەی دانراوە، بەشی ناوشاری كەركووك بە ئاساییش و پۆلیس و هەروەها دەرەوەی شاریش بە هێزی پێشمەرگە دراوە، بەڵام لە دەرەوەی شاریش بە حوكمی ئەوەی قەزا و ناحیەكانمان هەیە، توانیومانە یارمەتیدەری پێشمەرگە بین و هەندێك جاریش بەشداریی شەڕەكانمان كردووە و زۆر جار لە هێڵی بەرگریی پێشمەرگەیشەوە‌ داوایان لە ئێمە كردووە بۆ هاوكاری و داواكارییش هەبووە بازگەكان سەر بە ئێمە بن، بۆیە ئێستا هاتوچۆ بۆ ناوشاری كەركووك زۆر كەم بووەتەوە، تەنیا هەندێك حاڵەتی مرۆیی نەبێت كە ئەویش دەبێت ئاساییش ڕەزامەندیی لەسەر بدات دوای ئەوەی دەبێت پشكنیكن بۆ ناوەكانیان بكرێت، ئینجا خەڵك دێنە ناو شارەكانەوە".

(هەڵۆ نەجات) گوتیشی: "دوای لاوازبوون و شكستخواردنی داعش لە هەموو میحوەرەكان، 95%ـی كردە تیرۆریستییەكان لە شاری كەركووك كەمیان كردووە، بە تایبەت هۆكارەكەیش هێڵی بەرگری و بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئاساییشە".

بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك دەشڵێت، بڕیارە تۆڕی ئاساییش لە كەركووك فراوانتر بكرێت و سەرجەم تیمەكان بەناو شاردا بڵاوەیان پێ بكرێت، ئەمەیش بۆ توندوتۆڵكردنی ئەمنییەتی زیاتری شارەكەیە.

كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار