ئۆباما ده‌ڵێ، بۆ هاوكاریی عێراق هێشتا ستراتیژی تۆكمه‌یان نییه

به‌رلین-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی له لایه‌ن داعشه‌وه، هێشتا ستراتیژێكی تۆكمه‌ی نییه. ده‌یشڵێت، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا چاوت به ڕێگاگه‌لێكدا خشاندووه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردن و دانی چه‌ك و مه‌شقدادان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
ئه‌م قسانه‌ی (باڕاك ئۆباما) له‌و دیداره‌دا بوو كه له ئه‌ڵمانیا و له چوارچێوه‌ی لوتكه‌ی 7 وڵاته پیشه‌سازییه ڕۆژاواییه‌كاندا له‌گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی)دا سازی دا.
(ئۆباما) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، ''ده‌مانه‌وێ هێزی چالاك و مه‌شقدراوی ئه‌منیی زیاتر بۆ عێراق ئاماده بكه‌ین، (عه‌بادی)یش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به كۆڵێك له پلانه‌كانماندا ده‌چینه‌وه تا ئه‌مه به ئاكام بگه‌یه‌نین.''
گوتیشی، كۆی وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی زۆرترین هاوكارین بۆ مه‌شقدادان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
مانگی ڕابردوو وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی، شكستی ڕه‌مادی به‌شێكی به هۆی نه‌بوونی ئیراده‌ی شه‌ڕكردنی عێراقییه‌كانه‌وه بووه.
زریان زیاد




