عەلی عەونی: هەدەپە دەنگی كوردستانیانی بە دەست هێنا بۆیە سەركەوت

هەولێر-KDP.info-ئەندامی سەركردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عەلی عەونی) دەڵێت، هەدەپە دەنگی كوردستانیانی بە دەست هێنا، بۆیە سەركەوت، دەبێت هادەپە بزانێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ كێ دەكات، بێگومان ئەگەر جەبهەی ئەو هاوپەیمانیەتیە بە دروستی دیاری بكرێت، كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و ئەو پرۆسەیە بەرەو پێشەوە دەچێت.
(عەلی عەونی) ئەندامی سەركردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: پیرۆزبای لە خەڵكی توركیا بە شێوەیەكی گشتی و كوردی باكوری كوردستان بە تایبەتی دەكەین، كە توانی بەربەستی 10% ببڕێت و دەربازی پەرلەمان بێت، بێگومان ئامادەبوونی كورد لە پەرلەمانی كوردستان وەك كوتلەیەك، دەبێت هادەپە بزانێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ كێ دەكات، چونكە ئەوەی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ دەكات تا چەند لە سوودی كورد دایە، بێگومان ئەگەر جەبهەی ئەو هاوپەیمانیەتیە بە دروستی دیاری بكرێت، كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، هیوام وایە هادەپە لەگەڵ ئەو لایەنە هاوپەیمانیەتی دروست بكات كە كار بۆ چارەی كێشەی كورد لەو بەشە دەكات، هەروەها ئەگەر ئەو جەبهەیە بە دروستی ئەنجام بدرێت، كاریگەری لەسەر ئێرانیش دەبێت، كار لە وڵاتی ئێران دەكات كە پێداچوونەوە بە خۆیدا بكات، بێگومان هەدەپە دەنگی كوردستانیانی بەدەستهێنا، بۆیە سەركەوت، بەرپرسیارەتیەكی گەورەی كەوتە سەر مل بۆ چارەكردنی كێشەی كورد لەو بەشەدا.
( عەونی) ئاماژەی بەوەش كرد، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت، لەسەر خستنی پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان، ڕۆلێكی گرینگ و كاریگەریان بینیوە لە سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیادا، ئەو رۆڵەیش بەردەوام دەبێت، كە بەردەوام (سەرۆك بارزانی)، هەوڵی لێك نزیك كردنەوەی لایەنەكان دەدات، هەڵبەت باكوری كوردستانیش ڕۆڵی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت بەرز دەنرخێنن".
رابین شێروانی




