سیسته‌مى حوكمڕانى كۆمارى په‌رله‌مانى ده‌بێت.. ىشه‌ش مادده‌یان لە ڕەشنووسی دەستوور په‌سه‌ند كرد

هەولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌مڕۆ حەفته‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى كوردستان بۆ ڕاپرسى به‌ڕێوه چوو؛ دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر به سازان شه‌ش ماددەیان په‌سه‌ند كرد.
ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى (د. ڤالا فه‌رید ئیبراهیم) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوورى كوردستان بۆ ڕاپرسى بۆ جارى حه‌فته‌م كۆ بووینه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كەدا باسی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌ستوورمان کرد و دواى دوو كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كى زۆر به سازان شه‌ش مادده‌ی لێ پەسند کرا."
(د. ڤالا فه‌رید) گوتیشى: "ئه‌و ماددانه‌ى په‌سه‌ند كراون بریتین له یه‌كه‌م: كوردستانى عێراق كیانێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و سیسته‌مى حوكمڕانى كۆمارى په‌رله‌مانى دیموكراسى مه‌ده‌نى پشت به ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات و فره‌لایەنیی سیاسى و بنه‌ماى لێكجیاكردنه‌وەی ده‌سه‌ڵاته‌كان و، هاوسه‌نگیی دوولایه‌نه‌ى نێوانیان ده‌به‌ستێ و بەو میكانزمانه‌ى له‌و ده‌ستووره‌دا هاتووه چاوەدێرییان دەکات؛ مادده‌ى دووه‌میش بریتییە له مافى چاره‌ى خۆنووسین كه له دوو بڕگه پێك دێت له‌وانه گه‌لى كوردستان له دیاریكردنى مافى چاره‌نووسى خۆى بڕیارى خۆى ده‌دات له بڕگه‌ى دووه‌میشدا هاتووه سه‌روه‌رى بۆ گه‌ڵه و، گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان و بنه‌ما ڕه‌وایه‌تیه‌كانیه‌تى له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى خول و ڕیفراندۆم."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى زیاتر گوتیشى : "له مادده‌ى سێیه‌میشدا په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵات گوتوومانه له كوردستان ده‌سه‌ڵات دامه‌زراوه‌ییه و له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوون و ویستی گه‌ل و سه‌روه‌ری یاسا پیاده ده‌كرێ، مادده‌ى چواره‌میش له كوردستان بنه‌ماى مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری پیاده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگای یاسایه‌ك ڕێكده‌خرێت. مادده‌ى پێنجه‌میش تایبه‌ت بوو به سنوور و سێ خاڵى لێ په‌سه‌ند كرا. خاڵى چواره‌م مایه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بدرێت به كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه ئازادكراوه‌كان و سنوور دابرێژرێته‌وه واتا له پڕه‌نسیپه گشتیه‌كان ، له مادده‌ى شه‌شه‌میش هاتووه گه‌ڵى كوردستان پێك هاتووه له پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و توركمان و كلدان و سریان و ئاشوورى و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب و له ئایینه‌كانى ئیسلام و مه‌سیحى و ئێزدى و كاكه‌یى و زه‌رده‌شتى و هاووڵاتیانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه له بڕگه‌ى دووه‌مى هه‌مان مادده‌ش دەڵێت له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ژاد و نه‌ته‌وه و ئایین و ڕه‌گه‌ز و زمان و كو‌لتوور هیچ فەرق‌وجیاوازییەک ناخرێتە نێوان هاووڵاتیان كوردستانەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




