فازڵ میرانی پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له گه‌لانی توركیا و گه‌لی كورد به تایبه‌تی كرد

هەولێر-KDP.info-سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) لەپرێسکۆنفرانسێکدا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند کە، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ى سیاسیى له توركیادا گۆڕى به‌جۆرێك هیچ پارتێك به‌بێ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پارته‌كانى دیکە ناتوانێت حكوومه‌ت له‌و وڵاته پێك بهێنێت.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) لە پرێسکۆنفرانسێکدا کە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش تێیدا ئامادەبوو، به‌ناوى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه پیرۆزبایى له گه‌لانى توركیا كرد به‌بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌تایبه‌تیش پیرۆزبایی له خوشك و برایانى كورد كرد بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێنا.
(فازڵ میرانى) ئه‌وه‌ى خسته ڕوو كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ى سیاسیى له توركیادا گۆڕى به‌جۆرێك هیچ پارتێك به‌بێ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پارته‌كانى دیکە ناتوانێت حكوومه‌ت له‌و وڵاته پێك بهێنێت، بۆیه هیواى خواست كه ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆكارى زیاتر به‌ره‌و پێشچوونى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌توركیادا و هه‌ردوو لایه‌نى ئاكه‌په‌و هه‌ده‌په سورتربن له‌هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ چه‌سپاندنى پرۆسه‌ى ئاشتى، چونكه ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موو ناوچه‌كه گرینگه.
(فازڵ میرانى) راشیگەیاند کە، پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان پارتێكى نه‌ته‌وه‌ییه و گوتارى پارتى له‌هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ى كه ئه‌م پروپاگه‌نده‌یان ده‌كرد نه‌ته‌وه‌یى تره، بۆیه له‌م بواره‌دا پێویست به‌موزایه‌ده ناكات، به‌ڵێ ئێمه نه‌بوینه به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته به‌ئه‌منى قه‌ومى هه‌رێمى كوردستان، ئێمه هه‌موو جار داوا له‌وڵاتانى دراوسێى خۆمان ده‌كه‌ین كه ده‌ست نه‌خه‌نه كاروبارى ناوه‌خۆیى ئێمه، ئێستا ئێمه چۆن ته‌ده‌خولى كاروبارى ناوه‌خۆیى ئه‌وان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌مه پارتى له‌م بواره‌دا قورسایى خۆى ده‌پارێزێت.




