هێمن هەورامی: ستراتیژیەتی کورد بەرەو سەربەخۆییە و هاتنی نوێنەرانی جیهانیش پاڵپشتییە

هەولێر-KDP.info-(هێمن هەورامی) لە میانی سەردانی بۆ کونسوڵخانەی هیندستان و هەنگاریا لە هەولێر پاڵپشتی پارتیی دیموکراتی کوردستانی بۆ دەربڕین و ڕایگەیاند کە، لە ئانووساتێكی وەهادا كە ستراتیژییەتی كوردان بەرەو سەربەخۆییە، هاتنی نوێنەرانی جیهان خۆی لە خۆیدا پاڵپشتییە.
ئەمڕۆ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ.د.ك سەردانی كونسوڵخانە نوێیەکەی هەنگاریا و هیندستانیان كرد و بە ناوی سەركردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزباییان لە كونسوڵخانەی هەنگاریا و هیندستان كرد و، بەخێرهاتنیانیان کرد، (هێمن هەورامی) پێی وا بوو لە ئانوساتێكی وەهادا كە ستراتیژییەتی كوردان بەرەو سەربەخۆییە، هاتنی نوێنەرانی جیهان خۆی لە خۆیدا پاڵپشتییە، هەر لەم سۆنگەیشەوە پاڵپشتی حزبەكەی بۆ پەرەپێدانی كارەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەربڕی. (د. چابا فیزیكینی) كونسوڵخانەی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە دەست بەكاربوونی وەك كونسووڵی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند: "وڵاتەكەی لە هاوكاری كردن و پاڵپشتی گەلی كورد بەردەوام دەبێت و سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ وڵاتی هەنگاریا بەرز نرخاندوو سوپاسی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ د ك)ـی كرد بۆ پاڵپشتیان لە كارەكانیاندا."
هەر لە هەمان ڕۆژدا (هەورامی) سەردانی كونسووڵخانەی هیندستانی كرد و بە ناوی سەركردایەتی حزبەوە سوپاسی كردن بۆ كردنەوەی كونسووڵخانەی وڵاتەكە لە هەولێردا؛ ئاماژەی بە خاڵە پەیوەستەكانی نێوان هەردوو گەلی هیندۆس و كورد كرد و هیوای پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی خواست.
(پرشەنت پایس)ـی كونسووڵە نوێیەکەی هیندستان لە هەولێر سەردانەكەی 'هەورامی'ـیان بەرز نرخاند و هیوای خواست ببێتە دەستپێكی پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسییەكانی نێوانیان.
سەنگەر هەورامی




