بەغدا 508ملیار دیناری خستە سەر حیسابی بانكی هەرێم

بەغدا-KDP.info-بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کە بەغدا بڕی ٥٠٨ملیارو٨١٥ملیۆن دیناری خستە سەر حیسابی بانکی هەرێم؛ تا چەند ڕۆژی دی پارەکە دەگاتە هەرێم.
(فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردسانی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مانگی ئایاری خستە سەر حسابی بانكی هەرێمی كوردستان.
(فازڵ نەبی) دەڵێ: "بڕی پارەكە 508ملیارو815ملیۆن دینارە و خراتەوە سەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندیی هەرێمی كوردستان."
ناردنی ئەو 508ملیارە لە كاتێكدایە كە پەرلەمانتاران ڕایانگەیاندبوو بە لانی كەم پێویست بوو 800ملیار دینار ڕەوانە بكرایە.
بریكاری وەزارەتی داراییی عێراق جەختی كردەوە تا چەند ڕۆژی دی پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دەدرێت.
لە بوودجەی مانگی نیساندا بەغدا 488ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كردبوو، دیارە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو بڕە كەمە ڕازی نەبوو، چونكە نەوتی زۆرتری بۆ ناردبوون.
یەحیا سابیر




