٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی زەرد: هادەپ پیرۆزتان بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە هادەپ بەبۆنەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی تورکیادا، هاوکات بەو هیوایەشن کە ئەو سەرکەوتنە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری پرۆسەی ئاشتی و یەکترقبووڵکردن.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان، هادەپ، بە تێپەراندنی بەربەستی ١٠٪ـی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
هیوادارین ئەو سەرکەوتنە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری پرۆسەی ئاشتی و یەکتر قبولکردن. هادەپە دەتوانێت لە چوارچێوەی پرەنسیپە دیموکراسیەکاندا دۆزی کورد لە تورکیا بەرەو کەنارێکی ئارام بەرێت. بۆیە هیوادارین ئەو سەرکەوتنە پاڵپشتێکی بەهێز بێت بۆ ئەو ویستە.

محەمەدعەلی یاسین
وتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان
8/6/2015

هەواڵی پەیوەندیدار