٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆ و تاقانەكان و زمانە فەرمییەكانەوە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، سبەی سێشەممە‌‌ پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكات.

(مەردان خدر) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە ‌‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە‌ دانیشتنی ژمارە (14) ـی خولی بەهارە لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی  پەرلەمانی كوردستان لە سەعات (10)ـی پێشنیوەڕۆدا ئەنجام دەدرێت.
پێوەست بە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیش، (مەردان) گوتی، سەرەتا خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكرێت، بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، یەكەم: پڕۆژەیاسای تاقانەكانی كیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدكراوەكان. دووەمیان: پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای زمانە فەرمییەكان، ژمارە (6)ـی ساڵی 2014.

ئەو پەرلەمانتارە زیاتر ڕوونی كردەوە، دواتریش گفتوگۆكردنی (پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) دەبێت كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆوە پێشكەش كراوە،  بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ـی ساڵی  2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ـی ساڵی 1992 هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ـی ساڵی 1992 هەمواركراو.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار