٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاکپارتی لەگەڵ کێدا تەوافوق دەکات؟ ئەگەرەکانی پێکهێنانی حکوومەت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا -KDP.info-  ئێستا گشت لایەنەکان ئەنجامە بەراییەکانیان لە بەردەستدایە؛ بەڵام سیناریۆی پیکهێنانی حکوومەت بۆ ئاکپارتی سێ ئەگەری هەیە و لەو ڕیپۆرتەدا شیی دەکەینەوە.


ئەمڕۆ گەلانی تورکیا پێکەوە بڕیاریان دا کە نوێنەرانیان بچنە 25ه‌مین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیانەوە.. پارتی دادوگەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی (ئەحمەد داوود ئۆغلۆ) کە ئێستا سەرۆکوەزیرانی تورکیایە، بۆ جارێکی دی پێشەنگی هەڵبژاردنی تورکیای گرتەوە دەست، بەڵام لە بەرگێکی کەمێک خەماویدا؛ چونکە دەنگەکانیان کەم بوویەوە و ناچاریشە لەگەڵ پارتێکی دیکەدا هاوپه‌یمانه‌تی بکات، ئەگینا بە تەنیا حکوومەتی پێ پێک نایەت. هەرچەندە ئەو پارتە لەو هەڵبژاردنە خەونی بەوەوە دەبینی دەنگێکی وا بە دەست بهێنێ کە بەبێ پرسی خەڵک و ڕاپرسی، دەستووری تورکیا بگۆڕێ، بەڵام خەونەکەی نەهاتە دی؛ ئاکپارتی ناچارە بۆ پێکهێنانی حکوومەت هاوپەیمانێک بدۆزێتەوە و، بگەڕێ و، بۆ دەستووریش ــ ئەگەر هێشتا نیازی گۆڕینیی هەبێ ــ دەبێ پرس و گەلەڕاوێژ بە خەڵک بکات و، بە پاڵێنی ڕاپرسی جەماوەری سەرتاسەریدا تێپەڕێ.


ئاکپارتی لەو هەڵبژارنەدا دەبێ بە دوای هاوپەیمانێکی نوێدا بگەڕێ و، لەو سێ پارتە واتە جەهەپە و مەهەپە و هەدەپە یەکێکیان هەڵبژێرێ؛ هەڵبەت سیناریۆی یەکەم رووکردنی ئاکپارتییە بەرەو رووی مەهەپە، چونکە لەئێستادا ژمارەیەک شڕۆڤەکاری سیاسی وا پێشبینی دەکەن کە ئاکپارتی لەگەڵ ئەو پارتەدا کەمێک کابینەی نوێی حکوومەت پێک بهێنێ، هەروەها لەگەڵ پارتی هەدەپەیش کە دەستی بە پرۆسەی ئاشتەوایی کردووە ئەگەرێکی دیکەیە، چونکە لە زمانی دیپلۆماسیی سەرکردەکانی هەردوولادا نیازێکی واهەیە کە رێککەون.
به‌ڵام هەرچی پارتەکەی دیکەیە واتە جەهەپە، زۆر ئەستەمە لەگەڵ ئاکپارتیدا بچنە حوکمڕانییەوە، ئاخر زەحمەتە پێکەوە هەڵبکەن.


ئەگەرچی لەو هەڵبژاردنەدا پارتی دادوگەشەپێدان توانیی 40%ـی دەنگەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات و، جارێکی دیکە پێشەنگی هەڵبژارنی تورکیا بگرێت، بەڵام هەدەپەیش سەختترین بەربەستی هەڵبژاردنی تێپەڕاند کە توانیی 10%ـی دەنگەکان زیاتریش بە دەست بهێنێت و، بگاتە پەرلەمانی تورکیا.
پارتی گەلی کۆماریی تورکیا توانیی لە هەڵبژاردنی تورکیادا 25%ـی دەنگەکان بە دەست بهینێت و، دەنگی ئەو پارتە لەچاو جاران 12% زیادی کرد و، تاکە پارتێکە دەیەوێ خۆی لە ئاکپارتی نزیک بکاتەوە.


پارتە نەژادپەرستەکەی تورکیا توانیی لەم هەڵبژاردنەدا 17%ـی دەنگەکان بە دەست بهێنێت؛ ئەو پارتەیش تا ڕادەیەکی زۆر دژایەتیی ئاکپارتی دەکات.
پارتی دیموکراتی گەلان توانیویەتی لەو هەڵبژاردنەدا 12%ـی دەنگەکان بباتەوە. جا (سەلاحەدین دەمیرتاش) هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند کە گشت شتێک لە بەردەستی پارتی دەستەڵاتداردا بوو، بەڵام ئێمەیش سەرکەوتین و هەموو لایەک لەو هەڵبژاردنەدا براوەینە..هەروەک لە لێدوانەکەی (دەمیرتاش) ڕوونە کە دەیانەوێ لەگەڵ ئاکپارتیدا ڕێک بکەون بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.


لە لێدوانی  كۆی پارتەکانەوە دیارە کە، 25ه‌مین هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکه‌ی تورکیا تاڕادەیەکی باش فۆرمێکی دیموکراتیانەی وەرگرتووە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا و،
گرینگی ئەو هەڵبژاردنەی تورکیایش لەوەدابوو کە پارتێک بەتەنیا ناتوانێ حوکمی تورکیا بکات و، دەبێ حکوومەتێکی بنکەفراوان یان حکوومەتێکی حوکمڕانی دوو پارتی بێتە ئاراوە.


شاو کوردی

 

هەواڵی پەیوەندیدار