٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی دەزگای میدیایی كوردساتی بەسەر كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-   سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان ده‌زگای مێدیایی كوردساتی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواست.

ئێوارەی ئەمڕۆ 7/6/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەلایەن خاتوو (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای میدیایی کوردسات و بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردساتەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

هەر لە میانی سەردانەكەیدا (نێچیرڤان بارزانی) بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بەشێوازی کارکردنی دەزگای میدیایی کوردسات، بەشە جیاوازەکانی دەزگاکەی بەسەر کردەوە و سەرسوڕمانی خۆی بە پێشکەوتنی دەزگاکە لە ھەموو بوارەکاندا دەربڕی.

لە لێدوانێکیشدا بۆ دەزگای میدیایی کوردسات، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە، دەمێک بوو مەبەستی بووە لە نزیکەوە دەزگاکە بەسەر بکاتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد كە کوردسات کەناڵێکی ڕەسەنە و توانیویەتی ببێتە جێگەی متمانەی بینەرانی و شوێنی خۆی لە دڵی بینەر و بیسەرانیدا بکاتەوە، ھەروەک ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ دەزگای میدیایی کوردسات خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار