خورماتوو دوو تەقینەوەی لێ کرا

خورماتوو-KDP.info-كەمێك لەمەوبەر لە شاروچكەی خورماتوو تیرۆریستان دوو تەقینەوەیان کرد و، زەرەرێکی زۆریان لە خەڵکەکە دا؛ چوار هاووڵاتی لە تەقینەوەکەدا بریندار بوونە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو (محەمەد فایەق) بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات 7:00 ئەم ئێوارەیە لە گەڕەكی عەسكەری شارۆچكەكە لە نزیك خانوویەكی تازەسازی چۆڵدا بۆمبێكی چێندراو تەقێندرایەوە و، زەرەرێکی زۆری لێ کەوتەوە."
(محەمەد فایەق) گوتیشی: "پاش تەقینەوەی یەكەم، ئەوەندە نەبرد تیرۆریستان لە گەڕەكی تین لە نزیك مەیدانی جامبازەکاندا بۆمبێكی دیكەیان تەقاندەوە؛ چوار هاووڵاتی لەو تەقینەوەدا بریندار بوونە."
كاروان جاف




