مووچەکانیان کەم دەکرێتەوە

بەغدا-KDP.info- بەگوێرەی زانیاریی مێدیای وەزارەتی دارایی عێراق، پێشنیازی كردووە 30% مووچەی بریكاری وەزیرەكان كەم بكاتەوە.
مێدیاکانی عێراق نووسیویانە کە وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازێكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ كەمكردنەوەی مووچەی بریكاری وەزیر.
بریكاری وەزیرەكان 730 كەسن، بڕی مووچەی ساڵانەی خۆیان و پاسەوانەكانیان 250ملیار دینارە لەگەڵ ئەوەیشدا 3500 ئۆتۆمبیلی گولەنەبڕیشیان بۆ كڕدراوە.
بەپێی پێشنیازەكەی وەزارەتی دارایی مووچەی بریكاری وەزیر بە ڕێژەی 30% كەم دەكرێتەوە.
حاكم (سەرحان ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "جگە لە بریكارەكان پرۆژەیاسایەك هەیە بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان؛ بریكاری وەزیرەكان پلەتایبەتن ئەوان بە جیا كراون، بەڵام پڕۆژەیاسایەك هەیە بۆ كەمكردنەوەی مووچەی هەموو پلە تایبەتەكان.
گوتیشی: "مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەیش كەم دەكرێتەوە، چونكە جیاوازیەكی زۆر لە بەینی مووچەی ئەوان و فەرمانبەراندا هەیە."
یەحیا سابیر




