٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مانگی ئابەوە کارتی مۆبایل گران دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی ئاشكرای کرد بەهۆی باجەوە كارتی مۆبایل دوو سێهەزار دیناری دەچێتە سەر.
(عەبدولقادر محەمەد) ئەندامی لە لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە  ماڵپەڕی  فەرمیی پارتی دیموكراتی  كوردسانی ڕاگەیاند بەهۆی جێبەجێكردنی بڕیاری زیادكردنی باج لە لایەن حكوومەتی عێراق كارتی مۆبایل  دوو سێهەزار دیناری دەچێتەسەر، گوتی: "كارتی ١٠'هەزار دیناری' دەبێتە ١٣هەزار دینار، كارتی ٥'هەزار دیناری'ـیش  دەبێتە ٦٥٠٠ دینار.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە باجەكە بە شێوەیەكە زۆر كاریگەری لەسەر خەڵك ناكات، بەڵام بۆ زیادكردنی داهاتی گشتی سوودی دەبێت.
پەرلەمانتارەكەی  لیژنەی دارایی جەختی كردەوە لە مانگی ئابی ٨ـی ئەمسال بڕیاری زیادكردنی باجی سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن. ئەو پەرلەمانتارە  روونی كردەوە بڕیارەكە لە هەرێمی كوردستانیشدا جێبەجێ دەكرێت.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار