٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

248 هەزار ئاوارەی كوردی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، 248 هەزار ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان دەژین و زۆربەیشیان لە سنووری پارێزگای دهۆك نیشتەجێ كراون.

(شاكر یاسین) بەرپرسی نووسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرەڕای زۆریی ژمارەی ئاوارەكان و ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆكی هەرێمی كوردستان گرتووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یارمەتیدانی ئاوارەكان درێخیی نەكردووە و نەیهێشتووە هەست بە كەموكوڕی بكەن، 22 كەمپی گەورە لە شار و شارۆچكەكان بنیات نراون و حكوومەت و دامەزراوەكان لە نزیكەوە چاودێریی ئەو ئاوارانە دەكەن، بڕیاریش وایە چەند كەمپێكی دیكە بۆ ئاوارەكان دروست بكرێن".

گوتیشی: "لەوەتەی لە ساڵی 2011ـدا لە سووریا شەڕی ناوخۆیی دەستی پێكردووە، زیاتر لە 248 هەزار ئاوارەی ئەو وڵاتە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، كە زیاتر كوردی رۆژئاوای كوردستانن و لە كەمپەكان نیشتەجێ كراون، زۆربەیشیان لە سنووری پارێزگای دهۆك و كەمپی دۆمیز نیشتەجێن".

رابین شێروانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار