ئه‌مڕۆ، پڕه‌نسیپ و مادده گشتییه‌كانی ده‌ستوور دەنووسنەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بۆ ڕاپرسی كراون، زۆر باش بوونه و ئه‌نجامی باشیشیان هه‌بووه، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیباجه‌ی ده‌ستوور ڕێككه‌وتوونه و ئه‌مڕۆ و به‌یانی جارێكی دیكه كۆ ده‌بنه‌وه.
(د. فه‌رسه‌ت سۆفی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: دوای نووسینه‌وه‌ی دیباجه كه لایه‌نه‌كان لەبارەیەوە ڕێككه‌وتوونه، ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی پڕه‌نسیپ و مادده گشتییه‌كانی ده‌ستوور ده‌كرێت، ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌ه‌كەین، پاشان له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان.
(سۆفی) ئاماژه‌یشی دا، تا ئێستا لیژنه‌كه 6 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و، ئه‌مڕۆ و سبەینێش كۆ ده‌بنه‌وه.
رابین شێروانی




