مۆڵگەیەکی داعش وێران کرا

ڕۆژئاواى دیجلە-KDP.info-له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله له یه‌كێك له گونده‌كان مۆلگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش ئاگر باران كرا و سه‌رجه‌م ئەو تیرۆریستانەی له‌ناویدابوون کوژران.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی عه‌قید (دڵشاد مه‌ولوود) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت، ئەم ئێواره‌یە له گوندى موحه‌له‌بیه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى چواڕێیانى ئاسكى مووسڵ ـ كه‌سكێ له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله مۆلگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش ئاگرباران كرا؛ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بە گوێرەی زانیارى وردى هه‌واڵگرى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان کرا .
عه‌قید (دڵشاد مه‌ولوود) گوتیشى، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له‌نێو مۆلگه‌كه‌دا بوون هەموویان کوژراون و، کەسیان لێ دەرنەچووە."
نه‌شوان به‌رزنجى




