تەرمی ٢٨ داعش گەڕایەوە مووسڵ

مووسڵ-KDP.info-داعش تەرمی ٢٨ لاشەی بۆ گەڕایەوە؛ سەرکردەی ئەفغانی و بەریتانیایی و سووریایشیان تێدایە.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "تیرۆریستانى داعش له مووسڵ دوا مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بۆ ئه‌وه‌ى تا 15ـى ئه‌م مانگه بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه ئەگینا ماڵ و مڵكى ئه‌و كارمه‌ندانه دەبەن؛ دیارە پزیشک و پزیشکیاریان زۆر کەمە، بۆیە ئه‌م بڕیاره‌یان دەرکردووە."
(عیسمه‌ت) گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ له مووسڵ تیرۆریستانى داعش گشت دراوه بیانیه‌كانیان له دراوگۆڕینگەکان كێشایه‌وه و به‌ره‌و شارى ڕه‌قه‌ى سووریا بردوویانه."
به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى، پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ ڕایگه‌یاند تیرۆریستانى داعش له‌و 24 سەعاتەدا لاشه‌ى 28 كوژراویان بۆ گه‌ڕا‌وه‌ته‌وه، كه له نێویان سه‌ركرده‌ى ئه‌فغانى و به‌ریتانى و سوورى هه‌بووه کە له مووسڵ و به‌عاج و ئاسكى مووسڵدا به بۆردوومان كوژراون.
نه‌شوان به‌رزنجى




