دەبێ تا کۆتایی ئەم حەفتەیە بەغدا بوودجە و مووچەی هەرێم بنێرێت

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێ، دەبێ تا کۆتایی ئەم حەفتەیە بەغدا تێکڕای بوودجە و هەقە مووچەی هەرێم ڕەوانە بکات.
(سەرحان سلێڤانی) پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەبێت تاكۆتایی ئەم حەفتەیە بەشە بودجەی مانگی ئایار بگاتەی هەرێمی كوردستان، دەبێت تا 10ـی 6 بەغدا پارەی بوودجەی مانگی ئایار ڕەوانەی كوردستان بكات كە دەكاتە كۆتایی ئەم حەفتەیە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی دەكاتەوە تا ئێستا دیار نیە پارەی مانگی ئایار چەندە، بەڵام جەختی كردەوە نابێت لە 800 ملیار كەمتر بێت.
گوتیشی، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەغدا بە نیازە خەرجیی وەبەرهێنانیش بنێرێت، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی نەداوە بۆ ناردنی پارەكە و زانیومانە وەزیری دارایی داوای لە عەبادی كردوە پارەی هەرێمی كوردستان بنیرێت.
(سەرحان ئەحمەد) جەختی كردەوە لە مانگی ئایاردا وەكو مانگی نیسان حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی ناردوە كە ڕۆژانە 550هەزار بەرمیلە، گوتیشی: "حكوومەتی هەرێم لە ناردنی نەوت بەردەوامە و نەوەستاوە، ئەوەی گرنگە جێبەجێكردنی ئیلتیزامی بەغدایە كە وەكو پێویست نییە."
یەحیا سابیر




