مەسروور بارزانی بۆ کەناڵی ZDF: بۆ ئەوەی بزانرێ گەلی کورد چ دەخوازێت و بۆ داهاتوو چیان دەوێ، باشترین رێگە ریفراندۆمە

هەولێر-KDP.info-(مه‌سروور بارزانی) لە دیمانەیەکی کەناڵی ZDFـی ئه‌ڵمانیادا رایگەیاند کە، باشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راسته‌وخۆیه له خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێ بۆ ئاینده‌ی خۆیان چیان هه‌بێت..هەروەها راشیگەیاند، نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مافی چاره‌نووسی خۆی پراكتیزه بكات و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
دەقی دیمانەکە:
· ئێوه یارمه‌تیتان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و ئه‌وان مه‌شقیان به پێشمه‌رگه كرد، به‌ڵام ئێوه داوى یارمه‌تى زیاتر ده‌كه ن ؟
(مه‌سروور بارزانى): ئێمه زۆر سوپاسی هه‌موو وڵاته‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ دابینكردنی ئه‌و چه‌كانه بۆ پێشمه‌رگه كه بوونه هۆی زیادكردنی تواناكانیان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر هامڤی و زرێپۆش و چه‌كی قوڕس و پێشكه‌وتووی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، بۆیه بۆئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بتوانێ داعش تێكبشكێنێ پێویستی به چه‌كی باشتر هه‌یه.
·له‌به‌رچی له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا پێویسته له وه‌ستانی پێشڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش یارمه‌تیده‌ر بێت؟
(مه‌سروور بارزانى): داعش كێشه و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه، له سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ڵكی راكێشاوه، كه بێگومان هه‌ندێكیان له ئه‌ڵمانیان. ئه‌و خه‌ڵكانه كه هاتوونه‌ته ئێره ته‌نها بۆ شه‌ڕ نه‌هاتوون، به‌لكو هاتوون فێر بن چۆن خه‌ڵك به سه‌رباز بگرن و دووباره رێكیان بخه‌نه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی ئه‌سڵیان، كه لێوه‌ی هاتوون، ئه‌وه ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و وڵاتانه.
ئێستا شاری رومادی كه‌وتووەته ده‌ست داعش، گه‌ره‌نتی چییه بۆئه‌وه‌ی نه‌توان هه‌ولێریش بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان؟
(مه‌سروور بارزانى): ئه‌وان هه‌وڵی په‌لاماردانی هه‌ولێر و داگیركردنی هه‌موو كوردستانیاندا، به‌ڵام سوپاس بۆ هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه ئه‌وانمان وه‌ستاند. بێگومان هه‌ر چ كاتێك بتوانن، كۆتیان نییه له‌وه‌ی چه‌ند ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن.
وه‌ك ده‌بینین شه‌ڕی داعش هێنده ئاسان نییه؟
(مه‌سروور بارزانى): به‌داخه‌وه له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه تێكشكاندنی داعش درێژه ده‌كێشێ، له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناوبردنی داعش كارێكی سه‌خت نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه. تۆ بۆ شه‌ڕ و تێكشكاندنی داعش پێویستیت به هێزێكی دروست و تۆكمه و پێداویستی و ستراتیژیی دروست هه‌یه، هه‌روه‌ها له پاڵ شه‌ڕی داعش به سه‌ربازی ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكرێته‌وه چۆن ده‌كرێ سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش وشك بكرێت.
ئایا ئێوه به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق به‌شداری شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كه‌ن؟
(مه‌سروور بارزانى): ئێمه كێشه‌مان نییه، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو بێت ئێمه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقدا شه‌ڕمان كردووه. بێگومان شتێك له ئه‌جێندای شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا هه‌یه. بڕیاری بڵاوكردنه‌وه و ره‌وانكردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به په‌سندكردن له لایه‌ن په‌رله‌مانی خۆمانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه له بایه‌خی رزگاركردنی مووسڵ تێده‌گه‌ین، به ته‌ئكید تێكشكاندنی داعش له مووسڵ له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا ده‌بێت.
كه‌ی خه‌ونی ئێوه به جودابوونه‌وه له عێراق دێته‌دی ؟
(مه‌سروور بارزانى): من پێم وانییه ئه‌مه خه‌ون بێت، به‌لكو پێموایه ئه‌وه مافێكی سروشتى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مافی چاره‌نووسی خۆی پراكتیزه بكات و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات. ئه‌مه‌ش شتێكه نه من نه هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكه ناتوانێ مشتومڕی له‌سه‌ر بكات. ئێمه پێمانوایه باشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راسته‌وخۆیه له خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێ بۆ ئاینده‌ی خۆیان چیان هه‌بێت.




