سبەینێ توركیا بڕیار دەدات

ئهنقهره-KDP.info- بڕیارە سبەینێ هاووڵاتیانی توركیا لە سەعات هەشتی سەرلەبەیانییەوە هەتا سەعات پێنجی ئێوارە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و كاندیدی حزبەكان هەڵبژێرن.
ژمارەی دەنگدەرانی توركیا ٥٣ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٢٣١ كەسە و ٢٠ پارتیی سیاسی لە كێبڕكێدان. لەوانە: ئاكپارتی، پارتیی ئانادۆڵو، پارتیی سەربەخۆی توركیا، دەهەپە، پارتیی دیموكرات، دەسەپە، پارتیی رزگاریی گەل، هەدەپە، پارتیی كۆمۆنیست، مەهەپە، پارتیی میللەت، پارتیی سەعادەت، پارتیی نیشتیمان، لە ناوچەی ٨٥ـی هەڵبژاردن، پارتیی ماف و ئازادییەكان لە ناوچەی ٧٥ـی هەڵبژاردن، پارتی ناوەند، لەدەپە، دەیەپە، پارتی وڵات، هاوپەیمانی كۆمەڵگە، پارتی ریفۆرم و گەشەپێدان، پارتی ماف و دادپەروەری.
لە تەواوی توركیادا ١٦٥ كاندیدی سەربەخۆ هەن.
پێدانی كارتی دەنگدەر لە یەكی حوزەیراندا كۆتایی هات. ئەو هاووڵاتیانەی كارتی دەنگدانیان بە دەست نەگەییشتووە، دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوانەیشی ناویان تۆمار كراوە و كارتی دەنگدانەكانیان ون كردووە، لە رێی ناسنامەكانیان (رەگەزنامە، ناسنامەی فەرمانگە فەرمییەكان، پاسپۆرت، مۆڵەتی شوفێری، گرێبەستی هاوسەرگیری)ـیەوە دەتوانن دەنگ بدەن.




