ئەنجوومەنی وەزیران تەقینەوەكەی دیاربەكر سەركۆنە دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بە توندی تەقینەوەكەی دیاربەكر سەركۆنە دەكات و ڕایدەگەیەنێت: "هیوادارین هەموو لایەنەكان ددان بە خۆیاندا بگرن، ڕێكارە یاساییەكان بگەنە ئەنجام و ئەم كارە ترسنۆكە نەبێتە هۆی كاردانەوەی نابەرپرسانە و لە دوایین ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژارندا، كەشی گشتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان نەشێوێنێت".
ئەمەیش دەقی ڕاگەیەندراوەكەیە:
بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەكەین كە دوێنێ ئێوارە گربوونەوەیەكی جەماوەریی HDPـی لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری دیاربەكر كردە ئامانج و تێیدا چەند هاووڵاتییەك گیانیان لە دەست دا و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیمان لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان، هیوای زووچاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
هیوادارین هەموو لایەنەكان ددان بە خۆیاندا بگرن، ڕێكارە یاساییەكان بگەنە ئەنجام و ئەم كارە ترسنۆكە نەبێتە هۆی كاردانەوەی نابەرپرسانە و لە دوایین ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژارندا، كەشی گشتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان نەشێوێنێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
6-6-2015




