٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە تەقینەوەکەی ئامەد 4 کەس گیانیان لە دەست داوە و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئامه‌د-KDp.info-  بەپێی دوازانیارییەکان لە تەقینەوەکانی ئامەددا 4 کەس گیانیان لە دەستد اوە و 133 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی لە ژووری پزیشکانی ئامەد، دوو تەقینەوەکەی ئه‌مڕۆ هەینی 5-6-2015 کە لە نێو میتینگی لایەنگرانی HDP لە ئامەد روویدا، 4 کەس گیانیان لە دەست داوە و 133 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

 

وه‌ك زانراوه‌، تەقینەوەکە لە بگۆڕی کارەبایی لە نیو میتینگی لایەنگرانی HDP روویداوه‌ کە دەگوترێت بۆمبی دەنگی خراوەتە نێو بگۆڕەکەوە.

 

دوابەدوای تەقینەوەکەیش شوێنی میتینگەکە چۆڵ کرا و (سەڵاحەدین دەمیرتاش) هاوسەرۆکی پارتیی دیموکراتی گەلان HDP نەیتوانی لە میتینگەکە قسە بکات.

 'رووداو'

هەواڵی پەیوەندیدار