پێشمەرگە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی داعشی تێک شکاند

رۆژهەڵاتی دیجلە-KDP.info-هه‌ر ئێستا لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا له میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیجله پێشمەرگە كاروانێكى ئۆتۆمبێله‌كانى تیرۆریستانى داعشی کردە ئامانج و به‌ته‌واوى تێکی شکاندن.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی عه‌قید (دڵشاد مه‌ولوود) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت، هه‌ر ئێستا له گوندى حه‌له‌بیه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى چواریانى ئاسكى مووسڵ–كه‌سكێ له میحوه‌رى رۆژهەڵاتى دیجله كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانى تیرۆریستانى داعش كرایه ئامانج بۆ دووجار له‌دواى یه‌كترى كه ده‌هاتن بۆ ناو ئه‌و گونده؛ بەگوێرەی زانیارى وردى هه‌واڵگرى فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كانى فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام دراو تەواوی ئۆتۆمبێلەکانیش تێکشکێندران و تیرۆریستەکانیش کوژران .
نه‌شوان به‌رزنجى




